خۆپیشانده‌ران له‌ به‌سره‌ ده‌چنه‌ ناو كۆنسوڵخانه‌ی ئێران و ده‌یسووتێنن

به‌ گوێره‌ی هەواڵەکان ئێوارەی ڕۆژی هەینی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی دژ بە سیاستەکانی ڕژیمی ئێران لە عێراق لە شاری بەسرە سەرەتا دەڕۆنە ‌نێو بینای کونسوڵخانەکەو كه‌لوپه‌له‌كان ده‌شكێنن و دواتریش ئاگری تێبەردەدەن.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، سەرەتا خۆپیشاندەرانی بەسرە چونەتە نێو کونسوڵخانەی ئێران لەو شارە و دەستیانکردووە بە شکاندنی سەرجەم کەلوپەلەکانی نێوکونسوڵخانەکە و دواتر ئاگریان تێبەرداوە.

هەر بەو بۆنەوە هێزێکی ئەمنی زۆر لەناو شاری بەسرە بڵاوەیانپێکراوە و بارەگای سەرجەم حزبە سیاسییەکان بەدەست خۆپیشاندەرانی ناڕازیەوەدایە و دەستیانکردووە بە سوتاندنیان.

دوای سوتانی کونسوڵخانەی ئێران لەلایەن خەڵکی ناڕازی بەسرەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئێران ئیدانەی ئەو کارەی کرد و ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق. دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئێران ده‌روازه‌ی سنووری شەلەمچه‌ی لە پارێزگای خووزستان داخست.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …