ژن و مێردێکی ئیلامی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

ژن و مێردێکی خەڵکی شاری ئیلام، بە هۆی دەسکورتی و هەژاریەوە، دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا.

 

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانان، ژن و مێردێکی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوەکانی “ڕەزا سەحرایی و ویدا ڕۆستەمی گراوندی”، بە هۆی دەسکورتی و هەژارییەوە، لە ڕێگای (خواردنی حەبی برنج) کۆتایییان بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ئەو ژن و مێردە خاوەنی دوو منداڵن، کەمنداڵەکانیان ، تووشی نەخۆشی شەکرەن،کە بە هۆی دەستکورتی و نەبوونی پارە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی مناڵەکانیان دەستیان داوەتە خۆکوژییەوە.

لە دوایی خۆکوژیی و گواستنەوەی ویدا ڕۆستمی بۆ نەخۆشخانەی شاری ئیلام، ڕەزا سەحرایی مێردەکەی لە پاش سەردانەکەی لەخۆشخانە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ و لە ڕێگای خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …