دوور خرانەوی زیندانیەکی سیاسی خەڵکی نەغەدە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ

هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری نەغەدە کە چەند مانگ پێش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا بوو، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ئەردەبێڵ دوور خرایەوە.

 

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان ، بەندکراوی سیاسی خەڵکی نەغەدە بە ناوی حەسەن گەڵوانی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ئەردەبێڵ دوور خرایەوە.

حەسەن گەڵوانی، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ لەگەڵ واحید بێهبەهانی خەلکی شاری پیرانشار لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپا.

هەر بە پێی ئەو حوکمە کە لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ دراوە، واحید بێبەهانی خەڵکی شاری پیرانشار حوکمی ٦ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆزیندانی ناوەندی شاری قەزوێن و حەسەن گەڵوانی و خەڵکی نەغەدە، حوکمی ٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری ئەردەبێڵ مەحکوم کران.

ناوبراوان لە ڕۆژی ١٤ی گوڵانی ئەمساڵدا دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بەند کران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …