پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

گیان لە دەستدانی دوو هاوڵاتی لە نێو بەنداوی قشلاقی شاری سنە

دوو هاوڵاتی کە باوک و کوڕ بوون و دانیشتووی ئاوایی ئیسیەر، سەر بە شاری سنە، لە بەنداوی قشڵاقی سنە، بە شێوەی گوماناوی خنکاون.

 

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی سێ شەممە، ١٣ی خەرمانان، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “سدیق نەجەفی و سامان نەجەفی”، خەڵکی گوندی ئیسیەر سەر بە شاری سنە، کە باوک و کوڕ بوونە لە نێو بەنداوی قشڵاقی شاری سنە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

ئەو دووهاوڵاتیە ماسیگیر بوون و ساڵانێکی زۆرە لەو بەنداوە خەریکی ماسیگیرین،هەر بۆیە دوور لە ڕاستییە، ئەگەری ئەوە بێت هۆکاری خنکانی ئەم دوو هاوڵاتیە بۆ ناشارەزایی لە مەلەکردن بێت.

تەرمی سامان نەجەفی “کوڕ” دۆزراوەتەوە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕدەستی پزیشکی یاسایی شاری سنە کراوە، بەڵامتا ئێستا تەرمی سدیق نەجەفی “باوک” نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو بەردەوامە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …