نەجەف مەهدی پوور رۆژنامە نووسی ئیلامی کە زانستنامەی باڵای سیاسی هەیە بە یەك ساڵ زیندان مەحکووم کرا .
نەجەف مەهدی پوور رۆژنامە نووس خەڵکی ئیلام کە زانستنامەی باڵای زانستی سیاسی هەیە و بەڕێو بەری دوو حەوتە نامەی “باختر زەمین”ە لە ئیلام، رۆژی سێ شەممە ١٣ی خەرمانان لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری ئیلام حوکمی یەك ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.
ناوبراو بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ڕێبەری ڕژیم و هەروەها پڕوپاگەندە دژی نیزام، بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
دوو حەوتەنامەی “باختر زمین” بە هۆی بڵاوکردنەوەی وتار و بابەتی ڕەخنەئامێز لە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران، لە پەیوەندیی لەگەڵ بارودۆخی مافی مرۆڤ و سیاسەتەکانی دەرەوەی ئێران ڕاگیراوە.