ژنێکی گەنج خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی کێشەی بنەماڵی و خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی خەرمانان، ژنێکی گەنج بە ناوی “شەونم ڕەسووڵی” خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی خێزانی و بنەمالییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاویەوە تا ئێستا ٦ ژنی خەڵکی ئاو شارە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لە کۆمەڵگای ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو بنەمای کێشە ساز هەیە، کە دوو جۆر قوربانی تایبەت بە خۆی لێ دەکەوێتەوە، یەکەمیان بنەما سوننەتییەکانە و دوویەم خەسارەکانی پێشکەوتوویە. دیارە هوێ کێشە ساز بوونی ئەم دوو بنەمایەش، سیاستە هەڵەکان و بە ئەنقەستی ڕژیمی ئێرانە کە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو دژ بە میللەتی کورد بوویەتی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …