هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دوو چالاکی کرێکارییان دەستبەسەر کرد.
ڕۆژی ١٣ی خەرمانان، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی “موزەفەر ساڵحنیا” و”خالید حوسێنی، لە لایەن هێزی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنەدەستبەسەر کران و گوازرانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەو دوو چالاکە کرێکارییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێز، بە هۆی بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی چوار چالاکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان، لە ڕۆژی ٩ی خەرمانان، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
هەر لەو پەیوەندیەدا ڕۆژی چوار شەممە ١٤ی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە، چالاکێکی بواری مافی ژنان و ژینگە پارێز بە ناوی “هاجەر سەعیدی” دەستبەسەر و لە شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیاریرک لە بەردەستدا نیە.