چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

دووكاندارێك له‌به‌رده‌م بینای شاره‌داری تاران خۆی سووتاند

پیاوێک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، بە هۆی داخستنی دووکانەکەی لە لایەن مەئمورانی شارەداری شاری تاران، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بە پێی زانیارییه‌كان ئه‌و پیاوه‌ی خۆی سووتاندووه‌ ته‌مه‌نی  ٤٥ساڵ تەمەنە و سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م شاره‌داری تاران خۆی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە‌، به‌ڵام خەڵک زوو ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه‌و بەڵام زۆربه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته‌شی سووتاوه‌.

لە گرتە ڤیدئۆ و وێنەیەک کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ئەو پیاوە لە گەڵ بە بنەماڵەکەی لە بەرامبەر شارەداری شاری تاران کۆ بوونەتەوە و بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە هۆی وڵام نەدانەوەی دەزگاکان و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم، هەوڵی خۆسووتاندنیان دا، کە خەڵک ڕێگر دەبن لە بەرامبەر سووتانی بنەماڵەکەی، بەڵام پیاوەکە خۆی دەسووتێنێت و تا ئێستا لە بارودۆخی سەڵامەتیی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

مەئموورانی شارەداریی ڕژیم لە زۆر ناوچە، بە لێدان، هەڕەشەکردن، بێڕێزی، سووکایەتی بە دەستفرۆشان و کرێکاران و منداڵانی کار دەکەن. هەروەها بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، منداڵێکی کار کە سەرقاڵی دەستفرۆشی بووە،دەڵێت، یەکێک لە کارمەند و بەڵێندەرانی شارەداری ناوچە ٣ی شاری تاران، بەبێ هۆ گوێیەکی بڕیوە و ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەبوونی خەڵک لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …