کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە سنووری بانە دەکەوێتە بەر دەسترڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و برینداردەبێت.
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “ئاکۆ سەعادەت پەنا” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری نەنۆڕی بانە درایە بەر دەسڕێژی گوللە و بە قورسی بریندار بوو.
ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.