هاوڵاتیەکی خەڵکی سەوڵاوا لە ناوچەی مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین لە نێو زەوینی کشت و کاڵیدا بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی هەینی ٩ی خەرمانان بە هۆی تەقینەوەی مین لە نێو زەوینە کشت و کاڵییەکانی نزیک ئاوایی دەلی سەوڵاوا، هاوڵاتیەکی جوتیار بە ناوی مێهدی خوگر، پایەکی خۆی لەدەستدا و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە.
بە پێی ئامارە بڵاو کراوەکان، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا ١٠ هاوڵاتی لە شارەکانی سەوڵاوا و مەریوان بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین.