بەیانیەی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی چرۆی شاری ڕوانسەر

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و شارۆمەندانی بەرێزی روانسەر

وەک هەمووتان ئاگادارن بەداخێکی گرانەوە، رۆژی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئاواییی سەڵەسی سەر بە شاری مەریوان، شەریف باجوەر و ئومێد حوسێن‌زادە لە چالاکترین ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ، لەگەڵ دوو کەس لە ئەندامانی فەرمانگەی سەرچاوە سروشتییەکانی مەریوان بەرێزان ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پەژووهی لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچەیە و بە شێوەی گوماناویدا گیانیان بەخت کرد.بەداخەوە لە کوردستانی ئێمە مەرگی لەناکاو و گوماناوای بۆتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی کۆمەڵگاکەمان تاکە بەتاکەی ئەو مەرگانە تاڵ و خەسارەی گەورەن، هەر وەها لەو نێوانەدا بێ‌گومان کەسانێک وەک کاک شەریف و کاک ئومێد کە ساڵانێکە لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان چالاکییان کردووە، مەرگیان نەتەنیا خەسارەیەکی گەورەیە، بەڵکوو ئەرکی ئێمەش لە پاراستنی ژینگەی کوردستان زیاتر  قورستر و بەرین‌تر دەکات.

لێرەدا ئەوەی کە جێگای ئاماژە و دڵخۆشییە ئەوەیە کە بڵێن رێورەسمی ناشتنی شەهیدانی ژینگە لە رۆژی ٤ خەرمانان لە مەریوان، ئێمە ژینگەپارێزەرانی هێنا سەر ئەو باوەرەی کە ماندووبوون و هەوڵەکانی کاک شەریف و هاورێیانی جێگەی خۆی گرتووە و ئێستا پرسی ژینگەپارێزی پرسی هەموو خەڵکی کوردستانە و ڕوونیشە بە هەموومان دەتوانین پارێزەی ژینگەی وڵاتەکەمان بین.

سەرەڕایی ئەوەی کە پرسی ژینگەپارێزی وەک پرسێکی گشتی بۆتە کەڵکەلەی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، بەڵام خەمساردی و پشتگوێ خستنی ژینگەپارێزی لەلایان بەرپرسانی دام‌ و دەزگا حوکمییەکانی ڕژیم بە ڕوونی دیارە و لێرەوە جارێکی‌تر دواکارین لە هەموو پەرپرسانی دام‌ودەزگا حوکمییەکان کە پرسی ژینگەپارێزی و پاراستنی ژینگە وەک پرسی سەرەکی کۆمەڵگای کوردستان سەیر بکەن و رێزی لێبگرن و هەوڵ بۆ سەرخستنی بدەن.

لە کۆتاییدا، جارێکی‌تر وێرای سپاس لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و خەڵکی مەریوان بەتایبەتی کە رێورەسمی ناشتنی شەهیدانی ژینگەیان بە ئەوپەری هەست بە بەرپرسیارێتی بەرێوە برد و هاوخەمی لە دەستدانی ژینگەپارێزان بوون و رێزیان لەو شەهیدانە نا، سەرەخۆشی خۆمان لە هەمووی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەرێزی شەهیدانی ژینگە دەکەین و بەڵێن دەدین بە هەموو توانامان بۆشایی نەبوونی ئەوان پڕ بکەینەوە .
ئەنجومەنی ژینگەپارێزی چرۆی ڕوانسەر

چوارشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی
٧ شهریور ١٣٩٧ خورشیدی

 

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …