گیان لە دەست دانی کاسبکارێکی کورد تەمەن ١٩ ساڵ

بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیمی ئێران، کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەلماس لە سنووری شاری شنۆ گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری شاری شنۆ تەقەیان لە لاوێکی کورد بە ناوی تەوحید حەقدار تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی ئاوایی”دۆستان” سەر بە ناوچەی شپیرانی شاری سەڵماس لە سنووری شاری شنۆ  کرد و لە ئاکامدا ئەو لاوە کوردە گیانی لە دەست دا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ڕؤژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ دۆزراوەتەوە و ڕوانەی پزیشکی یاسایی شاری نەغەدە کراوە و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ، ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە

ئەو لاوە کوردە بە هۆی هەژاریەوە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی لە ڕیگای کاسبی کردنەوە ڕوو لە ناوچەی سنووری شاری شنۆ کردبوو.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …