هیچ دۆستێک نیە بێجگە لەچیاکان…

هاوڵاتیەک لەناو کەمپەوە بەکورتەنامە ڕۆمانێک لەسەر پەنابەریی دەنوسێت.

 کوردێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەماوەی ٥ ساڵە لەئوسترالیا داوای پەنابەری کردوە هێشتا ژیان لەکەمپێک لەدورگەیەک لەدەرەوەی سنورەکانی ئەو وڵاتە بەسەردەبات. ئەو کەهاوکات پەنابەرو ڕۆژنامەنوسە بڕیاریدا چیرۆکی خۆی بکاتە ڕۆمانێک و ئەو ڕۆمانەش هەمووی لە ڕێگەی کورتەنامەوە دەنووسێت.

بێهرۆز بوچانی ساڵانێکە لەکەمپێکی ئوسترالیا کە لەدورگەی مانیسی سەر بەوڵاتی نیو گینیایە ڕاگیراوە، ناوبراو لە گەڵ مانەوەی لەو کەمپە لەئوسترالیاو جیهاندا وەک ڕۆژنامەنوسێک و دەنگی پەنابەرانی جیهان ناوبانگی دەرکرد.

هەروەها لە گەڵ مانەوەیدا وەک پەنابەرێک چەند وتارێکی بۆ ڕۆژنامەی گاردیان نوسیووە و لەدەرهێنانی فیلمێکی دۆکیومێنتاریدا لەسەر پەنابەری بەشداربووە.

بێهرۆز یەکێکە لەو هەزاران پەنابەرانە کە لەلایەن ئوسترالیاوە ڕەوانەی کەمپەکانی دورگەی مانیس کراون کەبەناوبانگن بەخراپی و نالەباری گوزەرانی پەنابەران ، ئەمەش وەک سزایەکە کە لە لایەن ئەو وڵاتەوە بەرانبەر بە زیادبونی پەنابەران دادنراوە.

دوای بەسەربردنی ساڵانێک لەو دورگەیە بێهرۆز بڕیاردەدا ڕۆمانێک لەسەر ژیانی خۆی بنووسێت، چۆن بەپێی وتەکانی بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی پێی وایە بابەت و هەواڵە ڕۆژنامەوانیەکان ناتوانن زۆر سەرنجی خەڵک ڕابکێشن و حەقبدەن بەو بارودۆخە سەختەی ژیانی پەنابەران، هەر بۆیە بێهرۆز بڕیاردەدات بەکورتەنامە لە ڕێگای مۆبایلەکەی و لەڕێی بەکارهێنانی بەرنامەی واتس ئەۆەوە دەستبکات بەگێڕانەوەی چیرۆکی پەنابەری.

ئەو بۆ ماوەی نزیکەی پێنج ساڵ کورتەنامەکانی بۆ مونیس مەنسوبی دەنێرێت کە وەرگێڕێکە و لەسیدنی پەیتەختی ئوستراڵیا نیشتەجێیە، مونیس دەقەکانی وەردەگێڕێت و دەینوسێتەوە. بێهرۆز هۆکاری بەکارهێنانی ئەم شێوازە لەنوسین بۆ متمانە نەبونی بە هێزە ئەمنیەکانی کەمپەکە دەگەڕێنێتەوەو بەڕۆژنامەی گاردیان و دەڵێت “ئەوان هەر کاتێک بیانەوێت بیانەوێت دێنە ژورەکەتداو دەست بەسەر کەل و پەلەکاندا دەگرن. لە ساڵی ٢٠١٤ جارێک هەموو شتەکانیان بردم،  دووبارە حەوت مانگ لەمەوپێش هەمان کار دووپات کرایەوە، گەر لەسەر بەڵگە و قاغەز بمنووسیبایە، بەدڵنیاییەوە لەدەستمدەدا.”

ئەو توڕەیی و بێزاری خۆی بە ناحەقیەکانێ کە بەرانبەر بە پەنابەران دەکرێت، بۆ ڕۆژنامەی گاردیان دەخاتەڕوو و دەڵێت “من ئامادەنیم واز لە کەسایەتی و مرۆڤایەتی خۆم بێنم. ئەم سیستەمەی ئێرە هەوڵ بۆ نەهێشتنی کەسایەتیمان دەدات و دەیانەوێت لەژمارەیەک زیاتر هیچ نەبین. من لەڕێگای هونەر و کاری ڕۆژنامەوانیەکانمەوە تا ئێستا ماوم”.

هەروەها ناوبراو پێی وایە کەدەرکەوتنی و دژایەتیکردنی سیستەمی ئوسترالیا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەران لەوانەیە وایکردبێت وادەی چاوپێکەوتنی و مافی پەنابەرێتی دوابکەوێت، دەڵێت تائێستا مافی چاوپێکەوتنیان پێنەداوم، سەیرە. بەڵام لەهەمانکاتدا خەڵکی تریش زۆرە کەهەمان بار و دۆخی منیان هەیە.

کتێبەکەی بێهرۆز بە ناوی “هیچ دۆستێک نیە جگە لەچیاکان، نوسین لەزیندانی مانیسەوە”٣١/٧/ ٢٠١٨ لەئوستراڵیا چاپکراو ٢/٨ / ٢٠١٨لەزانکۆی نیو ساوت وەیڵز لەسیدنی مەراسیمی بڵاوکردنەوەی بوو، بەڵام بێهرۆز نەیتوانی و ڕێگای پێنەدرا ئامادەی مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی خۆی بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …