پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

شاعر و نووسەری خەڵکی مەریوان حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا

نووسەر و شاعیرێکی کورد بە ناوی ئارام فەتحی خەڵکی شاری مەریوان لە دوو حوکمی جیادا سەرجەم حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئارام فەتحی کە پێشتر لە دوو حوکمی جیاجیادا سەرجەم بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەدادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی جێبەچی بکرێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ئەو نووسەرە کوردە لە ڕۆژی ١١ی رێبەندانی ساڵی ٩٥ی هەتاوی بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕژیم لە رێگەی کەمپەینی “نا بۆ کوشتنی کۆڵبەران و نا بۆ رێگای مەرگ” بە دوو ساڵ زیندان مەحکوم کرا بوو.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوانەوە بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

ئارام فەتحی ڕۆژی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا ولە دوای ماوەیەک ڕاگرتنی ناوبراو لە گرتوخانەی مەریوان،  بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

هەروەها بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەرمانان،داگایی کردنی ناوبراو لە لایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە بە تۆمەتی چوونە دەرەوەی نا یاسای بۆ وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە بچێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …