پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

ڕژیمی ئێران؛ ئەولەویەتمان بەرنامەی مووشەکیە

وەزیری بەرگریی ئێران، لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی  فەرمیی ئێران، جەختی لەسەر پەرەپێدان بە بەرەنامەی مووشەکی کردەوە و وتی یەکەم ئەولەویەتی ڕژیمی ئێران بەرنامەی مووشەکیە و بەمزوانە فڕۆکەیەکی جەنگیی نوێش ڕونوێنی دەکەین.

ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ڕژیمی ئێران وتی؛ ئەولەویەتی یەکەمی ئێمە پەرەپێدان بە بەرنامەی مووشەکیە و لەم بوارەدا لە ئاستێکی باش داین و دەبێ زیاتر پەرەی پێ بدەین.

ئەمریکا پێی وایە بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش ئێران دەبێ دەست لە گەشە و بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیک هەڵبگرێت، تارانیش دەڵێت لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشدا باس لە بەکارنەهێنانی ئەو مووشەکانە کراوە کە هەڵگری کڵاوەی ناوەکین و ئەو وڵاتە بەتەمای بەرهەمهێنانی چەکی ئەوتۆم نییە. وڵاتانی ئوروپای کە پشتیوانی ڕێککەوتنی ناوەکی لە گەڵ ئێران بوون، ڕەخنەیان لە بەرنامەی مووشەکیی ئێران گرتووە.

بەشێک لە گەمارۆە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کەرستەی سەربازی و کەلوپەلی مووشەکیش دەگرێتەوە و لەمبارەشەو ڕژیمی ئێرانی تووشی کێشە و گرفت کردووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …