شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ورزشوانی سەقزی میداڵی زێڕی پێشکەش بە گەلی کورد کرد

 لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد، سێ وەرزشوانی کورد میداڵی زێڕ و حوکمی قارەمانیان بە دەست هێناو هەروەها وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سەقز میداڵە زێڕەکەی خۆی پێشکەش بە گەلی کورد کرد.

 

 

کچە وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “نەسیبە شەهبازی” توانی وەکوو یەکەمین کچ، میداڵی زێڕی چوارەمین پێشبڕکی قارەمانی ئۆلەمپیکی تیکواندۆ بەدەست بهێنێت.

هەروەها وەزرشوانێکی کورد، بە ناوی شێرزاد عەلیڕەمایی خەڵکی ئاوایی نجێ سەر بە شاری سنە، لە پێشبڕکێی قارەمانی “ڕەزمی وڵات”، حوکمی قارەمانیی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنا.
شێرزاد عەلیڕەمایی لە کێشی ٦٥ کیلۆدا، توانی لە بەشی گەورەساڵان، پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

لە پێشبڕکێیەکانی کۆنگفۆی ئێران کە لە شاری چالووس بەڕێو چوو، موبین خزری کۆنگفۆکاری کوردی خەڵکی ئاوایی “پاشبڵاغی” سەر بە شاری بۆکان، توانی لە کێشی ٤٤ کیلۆدا، بە سەر ڕکەبەرەکانیدا زاڵ بێت و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

\ئارش عەلیمورادی، لەپێشبڕکێی ددلیفتی هەڵبژرادەی جیهان کە وڵاتی گورجستان بە رێوە چوو ، میداڵی زێڕی پاڵەوانیی ئاسنی بەدەست هێناو، ناوبراو میداڵە زێڕەکەی خۆی پێشکەش بە گەلی کورد کرد.
 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …