رۆژی سێشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد لە سنوورەکانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەستدا.
سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری، کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەرانیان کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیسماعیل عەزیزی خەڵکی مەهاباد گیانی لەدەستدا.
جێگای ئاماژایە کە شەوی ٢١ی گەلاوێژ هەر لەو سنوورەدا، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە کە بەو هۆیەوە سێ سەر لە ئەسپی کاسبکاران کوژران و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.