چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2021
ماڵەوە / کوردستان / گیان لەدەستدانی منداڵێک بە هۆی ئەشکەنجەوە

گیان لەدەستدانی منداڵێک بە هۆی ئەشکەنجەوە

منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان کە چەند ڕۆژلەوە پێش لە لایەن زڕدایکییەوە ئەشکەنجە درابوو و  تووشی مەرگی مێشکی ببوو، گیانی لە دەستدا.

ڕۆژی پێنجشەممە١١ی گەلاوێژ  منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ بە ناوی ژیوان دەروێشی خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی ئەوەی لەلایەن زڕدایکییەوە ئەشکەنجە درابوو، تووشی مەرگی مێشکی ببوو و پاش چەند ڕۆژ بێهۆشی لە نەخۆشخانەی ئەو شارە، ڕۆژی دووشەممە٢٢ی گەلاوێژ گیانی لە دەستدا.

جێگای ئاماژەیە کە باوکی ئەو منداڵە سکاڵای لەسەر ژنەکەی کە دەبێتە زڕدایکی منداڵەکە، تۆمار کردووە و چاوەڕوانی حوکمی دەزگای دادوەریە.

 

بابەتی هاوپۆل

سه‌له‌فییه‌كان، ھێرشیان کردۆتە سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی له‌یلاخی شاری سنه‌

 سه‌له‌فییه‌كان، ھێرشیان کردۆتە سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی له‌یلاخی شاری سنه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕەزبەر، پاش …