هاوڵاتیەکی کوردی یارسانی کە لە زیندانی قەزەڵحساری شاری کەرەج بەندکرابوو لە زیندانی ئەو شارە، گیانی لە دەست دا.
هاوڵاتیەکی کوردی یارسانی خەڵکی ناوچەی داڵاهۆ،بە ناوی “مۆحسێن مورادی”، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئوم دواییەی شاری کەرەج دەستگیر کرابوو، لە زیندانی قەزەڵحساری ئەو شارە گیانی لە دەستدا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ناوبراو لە زیندانی قەزڵحساری شاری کەرەج لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم لە ناو زینداندا گیانی لە دەستداوە.هەروەها هێزە ئەمنیەتیەکان بە بنە ماڵەی ئەو هاوڵاتیە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە نابێت هەواڵی گیان لە دەستدانی کوڕەکەیان بە میدیایی بکرێت و تەرمی ئەو هاوڵاتیە کوردە لە کەش و هەوایەکی توندی ئەمنیەتی لە شاری کرماشان نێژراوە.