بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان و مانگرتنەکان لە پەیتەختی ئێران

لە درێژەی ناڕەزایەتی و مانگرتنە گشتیەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بە هۆی  گرانی لەڕابەدەر، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ گەلاوێژ بەشێکی دیکە لە دوکاندارانی بازاڕی پێڵاوفرۆشی پەیتەختی ئێران،دووکانەکانیان داخست و مانانیان گرت ،هەروەها بە دژی دەسڵاتدارانی حکومەت و ڕژیم دروشمیاندا.

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوو مانگرتنی چین و توێژەکان و سینفیەکانی ئێران بەردەوام زۆرتر بووە ئەمەش لە کاتێکدایە کە رۆژبەدوای‌رۆژ نرخی کەلوپەلەکان دەچێتە سەرو و نرخی پارەی ئێرانی دادەبەزێت و خەسارەتێکی زۆری بەخەڵکی بێدەرەتان گەیاندوە.

هەروەها عەلی خامنەیی لە وڵامی نامەی سەرۆکی دەزگایی دادوەری ئێران ، مانگرتووان و ناڕازییانی نێو وڵاتی بە تێکدەری نیزام ناوبردوەو بە توندی هەڕەشەی لێیان کردوە داوای ڕوبەڕوبوونەوەی توندی لە گەڵیان کردووە.
جێگای ئاماژەیە لە دوای کشانەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام و وەگەڕ خستنەوەی سزا نوێیەکان بۆ سەر ئێران،باری ئابووری ئەوڵاتە دابەزینی زۆری بە خۆیەوە بینیە و گەندەڵی ماڵی نێو بەرپرسانی حکومەت تا دێت پەرە دەستێنێت، هەر ئەمانەش بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ناڕازی بێنە سەر شەقامەکان و مانگرتنەکان دەست پێبکەن.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …