دوو هاوڵاتی کورد خەلکی کامیاران لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری پاوە دەستبەسەر کراون.
دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی سەیوان و کامیار کەمانگەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری پاوەی دەستبەسەر کراون و دوای بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست:سەیوان و کامیار کەمانگەر ئێستا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی(شارام فەڕ)لە شاری سنە ڕاگیراون و لە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
لە چەند رۆژی رابردووشدا دوو هاوڵاتی دیکەی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی فارۆق محەمەدی و ڕەحیم خاتری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستگیرکراون.
هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، دوو هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی هوشمەند عەلیپوور خەڵکی شاری سەردەشت و محەممەد ئوستا قادر خەڵکی شاری سەقز دەستگیر کراون.