ڕۆژی ۲ی گەلاوێژی فەرهاد جەهانبەیگی چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی کورد لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کرماشان دەستبەسەر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەرەڕای تێپەڕینی ۱۱ڕۆژ لە دەستگیری ئەم چالاکە مەدەنیەی کوردە لەهۆکاری دەستگیری و شوێنی ڕاگیرانەکەی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ناوبراو پێشتر لە۲۶ی پووشپەڕ لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کرماشان دەستگیر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ شوێنێکی نادیار وپاش ۳ڕۆژ ئازاد دەکرێت.
ئەمجارەش لە ڕۆژی ٢ی گەلاوێژ بێ سەر وشوێن بووە و تا ئێستا لە هۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگرتنەکەی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
بنەماڵەی ناوبراو ڕایانگەیاندووە کە لەشوێن وچارەنووسی کوڕەکەیان هیچ زانیارییەکیان نییە و وتوویانە هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لەچەند ڕۆژی ڕابردوو چەند جار سەردانی ماڵەوەیان کردووە و ئەوانیان خستۆتە ژێر گوشارەوە.
جێگەی ئاماژەیە ب کە فەرهاد جەهانبەیگی لە ڕەشەممەی ۹۶ی هەتاوی تا ئێستا چەند جار دەستگیر کراوە و بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.
فەرهاد جەهانبەیگی سەرنووسەری حەوتوونامەی داخراوی “ندای جامعە” یە .
ساڵی ۹۴یش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کرماشان دەسبەسەر و هەروەها ماڵەکە و شوێنی کارەکەیشی لەلایەن ئەم هێزانەوە پشکێنرا.
فەرهاد جەهان بەیگی ڕۆژنامەوان، چالاکی ئەدەبی، کەلتووری، مەدەنی و سیاسییە کە دەتوانین ئاماژە بە چالاکییەکانی وەکوو سەرنووسەری حەوتوونامەی کورد ــ فارسی ” ندای جامعە ” و بەرپرسی چەنددین ئەنجوومەنی ئەدەبی، بەڕێوە بردنی چەنددین قۆناغ وپۆلی فێرکاری زمانی کوردی.