سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هێزەکانی ڕژیم لە شنۆ دەستیان بە سەر ماڵی خەڵکدا گرتووە

شەوی هەینی هێزەکانی سپای ڕژیم لە سنووری شاری شنۆ، دەستیان بەسەر زیاتر لە ٩٠٠ سەر مەڕوماڵاتدا گرتووە.

شەوی هەینی ١٢ی گەلاوێژ، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم، لە پاسگای “سارەوڵڵا”لە ئاوایی هێق سەربە شاری شنۆ دەستیان بەسەر زیاتر لە ٩٠٠ سەر مەڕوماڵاتی خەڵک، لە سنووری ئەو شارەدا گرتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: هێزەکانی سپای ڕژیم بە شەش ماشینی نیزامیی سەر بە سپای پاسداران، ئەو مەڕوماڵاتانەیان لە گەڵ خۆیان بردووە.

ئەو مەڕوماڵاتە، هی ئەو ئاژەڵدارانە بووە، کە بۆ لەوەڕاندن هێنرابوونە ناوچە کوێستانییەکانی شاری شنۆ.

تا ئێستا، لە هۆکاری دەست بەسەرداگرتنی مەڕی ئەو مەڕدارانە، لە لایەن سپای پاسدارانەوە، هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …