هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئەندامێکی مەجلیسی ڕژیم:نه‌ ئیراده‌یه‌ك نه‌ هێزێك هه‌یه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌

ئه‌ندامێكی مەجلیسی ڕژیمی  ئێران ڕایگەیاند؛ ماوه‌ی ٤٠ ساڵه‌ ٢٠٠ بنه‌ماڵه‌ لە ئێران خەریکی به‌ڕێوه‌بردنی حکوومەتن و ئێستاش هەموو کێشەکان وەکوو خۆی ماونەتەوە، كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی لە نێو بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی حکوومەت و سەدان کێشەی نێو کۆمەڵگا و بێكاری ودەستکورتی و هەژاری خەڵک و بێ ئاوی  به‌رده‌وامن و تا دێت قووڵتره‌بنه‌وه‌.

ئەو ئه‌ندامەی په‌رله‌مانی ئێران له‌ وتارێكیدا له‌ په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند: كێشه‌كانی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و بێ ئاوی له‌ ئێران به‌رده‌وامن و تا دێت قووڵترده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتی: لێنه‌هاتوویی و لاوازی و بێبه‌رهه‌میی دەسەڵاتداران، بووه‌ته‌ هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی خه‌ڵك،  نه‌ ئیراده‌یه‌ك نه‌ هێزێك هه‌یه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌.

وتیشی: ماوه‌ی ٤٠ ساڵه‌ ٢٠٠ بنه‌ماڵه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر ئێراندا گرتووه‌، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ له‌م وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت دێن و ده‌چن.

ناوبراو كه‌ به‌ نزیكی له‌ موحافزەكاران ناسراوه‌، رایگه‌یاندووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێویسته‌ به‌خێرایی كاربه‌ده‌ستان له‌ ئه‌ركه‌كانیان دووربخرێنه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون، سزابدرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …