بێبەری کردنی خوێندکارێکی کورد لە مافی موورەخەسی لە زیندان

هاوڵاتیەکی کورد لە دوایی ١٠ مانگ لە زیندانی شاری سەقز لە مافی مورەخەسی بێبەریی کراوە

هاوڵاتیەک  بە ناوی میلاد عەبدوڵاوەند،خوێندکاری بەشی ژمێریارییە و ماوەی ١٠ مانگە کە لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز دایە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ئەم خوێندکارە کوردە بە هۆی ئەوەی کە ناتوانێت بارمتە لە زینداندا دا بنێت لە مافی چوونە مورەخەسی بێبەری کراوە.
ئەم خوێندکارە کوردە لە کاتی بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کراو و دوایی دادگاییکردنی لە دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام و بێڕێزی بە ڕێبەری لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

دوایی لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە حوکمەکەی  بۆ ١٦ مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …