پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

 پیلانی ڕژیمی ئێران بۆ ئازاد کردنی کەڕوبی و مووسەوی 

ڕژیمی ئێران دوو سەرکردەی ناڕازی لە سیاسەتەکانی رژێمی ئێران لە تاران، ئازاد دەکات.

بەپێی هەواڵە ناوخۆیەکانی ئێران، رۆژی یەکشەممە ٧ی گەلاوێژ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رەزامەندیی لەسەر ئازادکردنی کەڕوبی و موسەوی، نیشان داوە.

کەڕوبی،  ماوەیەک سەرۆکی پەرلەمانی ڕژیم بوو، لە ساڵی ٩٨ی هەتاوی بەهۆی سەرپەرشتیی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە ساڵی ٩٨ دژی سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوخۆدا،لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و هیچ کەسێک بۆی نەبوو بەبێ رەزامەندیی حکوومەت، سەردانی بکات.

میر حسێن موسەوی، ماوەیەک سەرۆک وەزیران بوو، بە هەمان تۆمەتی کەڕوبی و لە هەمان ساڵدا،لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

کوڕی کەڕوبی رایگەیاندووە، بڕیاری ئازادکردنی باوکی و میر حوسێن مووسەوی دەنێردرێتە لای عەلی خامنەیی، و لەماوەی ١٠ رۆژدا بڕیاری کۆتایی لەبارەیانەوە دەدات.

موسەوی (تەمەن 76 ساڵ) و کەڕوبی ( تەمەن 80 ساڵ)، وەک دوو کاندیدی چاکسازیخوازەکان بەشداریی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەیان لە ساڵی ٩٨ی هەتاوی کرد، دوای سەرکەوتنی مەحمود ئەحمەدی نەژاد لەو هەڵبژاردنە، ئەو دوو کەسە، سەرپەرشتیی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی گەندەڵی لە هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی ئەحمەدی نەژادیان کرد.

بەڵام هۆکارێ ئەوەش ئەوەی کە ڕژیمی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ مەترسیەک کە لەنێو کۆمەڵگای ئێرانەوە هەڕەشەی لێدەکات، پێویستی بە پێگەی ئیسلاح خوازانی حکومەتی لەنێو ڕیزی خوارەوەی ڕژیم، واته‌ لەنێو ئەڕتەش و سپا و بەسیج و دەزگای ئیداری و ناوەندە حکومەتیەکان و توێژی دەوڵەمەندی کۆمەڵگادا هەیە. بەم واتایە هێنانەدەری ڕێبەرانی ئیسلاح خوازان لە زیندان ، بەشێک لە هەوڵی ڕژیمی ئێرانە، بۆ ڕێکخستن و یەک دەست کردنی ڕیزەکانی لە خوارەوە. لابردنی حەسەری خانەگی لەسەر ڕێبەرانی ئیسلاح خوازی حکومەتی لەم قۆناغەدا لە پێوەند لەگەڵ وەها مەترسیەکدا قابیلی دەرکە، نەک لە پێوەند لەگەڵ گوشارەکانی ئامریکا و ئەوەی کە باس لە بەرانبەر دوژمنی دەرەکیدا دەبێ یەک دەست بجوڵێنەوە.

سیاسەتی دەوڵەتی ئامریکا لە بواری گوشار خستنە سەر ڕژیمی ئێران، ڕژیم بە کردەوە ناچار دەکات بە مەرجەکانی ئەو دەوڵەتە ڕازی بێت و کۆماری ئیسلامی لە زیادە خوازییە ناوچەییەکانی دەست هەڵبگرێت. ترامپ باش دەزانێ و ڕەدی ناکاتەوە کە لەو دیوی ئەم شەڕە لەفزیەوە ڕژیمی ئێران خۆی بۆ سازشی پێویست لەگەڵ رۆژئاوا ئامادە دەکات. خەت و نیشان کێشانەکانی سەرانی ڕژیم بۆ ئامریکا و هەڕەشەی گاڵتەجاڕانە و بێ ناوەرۆک لە ڕاستیدا نەک ڕوو له‌ ئامریکا بەڵکو روو لە خەڵکی ئێڕانە. ئەوان نیگەرانن کە سازش و پاشەکشه‌ لە بەرانبەر گوشارەکانی ئامریکادا، جسارەتی هێرش و پێشڕه‌وی لە خەڵکدا دژ بە بنه‌ماكانی ڕژیم زیاتر بکات.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …