بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە شاری سەردەشت

 لە درێژەی تەقە کردن لە کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە ، دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە سەختی بریندار بوون.

ڕۆژی هەینی ٥ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری سەردەشت،بەناوەکانی حسێن خەڵکی ئاوایی گەردەنە و کۆسرەت مامەند خەڵکی ئاوایی دۆڵەتوو لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێرانەوە درانە بەردەسڕیژی گوللە و لە ئەنجامدا ئەو دوو کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ئەو دوو کۆڵبەرە باری تەندروستیان ناجێگیرە و  حوسێن بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری “قەڵادزێ” لە باشووری کوردستان کراوە.

هەروەها دەوترێ کۆڵی ئەو دوو کۆڵبەرە ،(گوێز) بووە و لە لایەن هێزەکانی جێگیر لە پاسگای دۆڵەتوو، تەقەیان لێکراوە ودوو سەر لە ئەسپەکانی ئەو دوو کۆڵبەرشیان کوشتووە و دەستیان بە سەر کەل وپەلەکەیاندا گرتووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …