حەتووی ڕابردو دادگای شۆڕشی شاری سنە لە بڕیارێکدا سزای ۱٦ مانگ زیندانی بەسەر هەر یەک لە ژینگەپارێزانی شاری مەریوان سەپاندووە .
سێ چالاکی بواری مەدەنی ژینگە پارێزی شاری مەریوان بە ناوەکانی، فاروق سەعیدزادە ، لایەق ئەحمەدی ، ئازاد ڕۆحی بە تۆمەتی کوژاندوەی ئاگر کە لە دارستان و لەوەڕگاکانی دەروبەری مەریوان بەردەرێت هەر یەک بە ۱٦ مانگ زیندان سزا دراون ..
ئاگر دانی دارستانەکان و چیاکانی زاگرۆس لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت و پەردپۆشی تاوانی تاوانبارانیش دەکرێت ،و بکەری تاوانی سوتاندنی ژینگەی کوردستان نەدۆزراوەتەوە و دیار نیە بەڵام ئەوکەسانەی کە دڵسۆزی ژینگەن و ئاگرەکان دەکوژێنەوە دەبێت سزا بدرێن.
ئەو سێ کەسە ژینگە پارێزە لە ساڵی ۱۳۹٤ی هەتاوی بە تۆمەتی ژینگەپارێزی و کوژاندنەوەی ئاگری تێبەردراوی جەستەی ژینگە و سەوزایی چیاکان هەریەک ۳۳ ڕوژ لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر ولێکۆڵینەووەیان لێکرابوو.