چالاکانی ژینگەی ئێران لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویان کردەوە کە ئیدارەی سەرچاوە سرووشتیەکان(منابع طبیعی) و پارێزگای ئیلام دەیان ئەوێت لە پاڵ دارستانی ئەرغەوانی ئەو پارێزگایە پارکێکی دەستکرد دروست بکەن و ئەو شوێنە بکنە شوێنێکی گەردشگەری.
ئەمەش نیگەرانی چالاکانی ژینگەی لێکەوتۆتەوە و پێیان وایە کە ئەو پرۆژە، دارستانی ئەرغەوانی لە ناو دەبات و سرووشتێکی باش بە جێناهێڵێت کە بۆ گەردشگەری کەڵکی لێوەربگیرییت.