بە پە لە: سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری میاندواو، کەوتنە بە دەستڕیژی گولە

هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری میاندواو سەر بە پارێزگای ورمێ، سی هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارەیان دایە بەر دەستڕێژی گۆلە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، بەرە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری میاندواو، سەر بە پارێزگای ورمێ، ئۆتۆمبێلیکی پرایدیان دایە بەر دەستڕێژی گۆلە و لانیکەم سێ کەس لە سەرنشینەکان، کوژران.

هێزە چەکدارەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی شاری میاندواو، لە جادەی ” میاندواو _ بۆکان” و لە نزیکی گوندی ” مۆشیرئاوا” ئۆتۆمبێلێکی پارایدیان دایە بەر دەستڕێژی گولە و بە وتەی دانیشتووانی ناوچەکە، سێ کەس لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەست داوە و یەک کەسیشیان چارەنووسی نادیارە و هەندێک کەس باس لەوە دەکەن کە سەرنشینی چوارمی ئۆتۆمبێلەکە لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعات هەڵاتووە و هەندێک کەسی دیکەش باس لە دەستبەسەر کرانی ئەم کەسە دەکەن.

هەواڵنیری “زاگرۆس پۆست” لە شاری میاندواو، شوناسی یەکێک لە کوژراوانی ئەم ڕووداوەی، ” هەژار ڕزایی” کوڕی ” مەولوود” دانیشتووی گوندی ” قەلای هۆلاکۆ” سەر بە شاری بۆکان، ڕاگەیاندووە و شوناسی باقی نەفەراتی هێشتا بۆ روون نەکراوەتەوە.

شایانی باسە، بەدوای ئەم رووداوە، تەرمی کوژراوەکان، بە ئۆتۆمبیلی ” نەیسان” بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی شاری میاندواو گوازراوەتەوە.

 

جیگای ئاماژەیە ، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە، ” ئەم کەسانە سەر بە یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران بوون ، بەلام تاکوو ئێستا هیچ لایەن و حیزبێکی سیاسی ئەم باسەی پشتڕاست نەکەردووەتەوە و هیچ ماڵپەڕیکی فەرمی ڕژیمیش هەواڵێکی لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە.

 

لە ئەگەری بوونی زانیاری زیاتر، لە ماڵپەڕ و فەیس بووکی زاگرۆس پۆست بڵاو دەکرێتەوە

 

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …