جێگری وەزیری رفای ئێران ڕۆژی چوار شەممە ٢٠ی پووشپەڕ ڕایگەیاند لانیکەم یەک ملیۆن و٦٠٠ هەزار کەس لە ئێراندا “توانای کڕینی خواردەمەنیو پێداویستی سەرەتایی ژیانیان نیە”.
ناوبراو لە لێداونێك بۆ هەواڵنێری فارس، پێناسەی هێڵی هەژاریی دەكاتو دەڵێت ئەو كەسانەی داهاتیمانگانەیان بەشی دابنیكردنی خۆراكی خێزانەكەیان ناكات وەك چینی هەژار پێناسە دەكرێنو لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
ئەم كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی، دان بەوەدا دەنێت كە 33%ی خەڵكی ئێران توانای دابینكردنی بژیوی ژیانو پێداویستییە سەرەتاییەكانیان وەك پەروەردە، تەندروستیو دەرمان.. نیە.
بە وتەی جێگری وەزیری رفا:بە باوڕی دەروونی جیهانی ژومارەی ئەو کەسانەی کە لە ژێر هێڵی هەژاریدا لە ئێراندا ژیان بە سەر دەبەن چوار لە سەدە بەڵام بە باوڕی ئێمە دوولە سەدایە.
ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە پێشتر پسپۆڕێکی ئابووری ڕایگەیاندە بوو،ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان پێنج ملیۆن کەسن.
حسێن ڕاغفەر پسپۆڕێ بواری ئابووری پێشتر وتوبووی کە شەش لە سەدی ٨٠ ملیۆن کەسی ئێران واتە نزیكەی پێنج ملیۆن کەس لەخەڵكی ئێران، لە ژێر هێڵی هەژاریدان و تەنانەت ناتوانن خۆاردنی رۆژانەیان دابین بکەن.