چالاکێکی ژینگە پارێز، بە دوای یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی بۆ زیندانی دەزگای ئیتلاعاتی کرماشان گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری “زاگرۆس پۆست”، ” عێرفان ڕەشیدی”، چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری پاوە ،بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری پاوەوە دەستبەسەر و بە دوای یەک حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی بۆ زیندانی ئیتلاعاتی شاری کرماشان گوازراوەتەوە.
یەکێک لە نەزیکانی ناوبراو کە بە هۆی باری ئەمنییەتی لە درکاندنی ناوی خۆی بوارد بە هەواڵنێری ” زاگرۆس پۆست” ی ڕایگەیاند کە ؛ ” سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو لە دادگای شاری پاوە بە بنەماڵەی “عێرفان” ی وای ڕاگەیاندووە کە “عێرفان بە هۆی هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە “حیزبەکانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ” دەستبەسەر کراوە”.
جێگای ئاماژەی کە بنەماڵەی عێرفان و ناسراوانی ، هەموو ئەم تۆمەتانەیان ڕەت کردووەتەوە.
شایانی باسە “عێرفان ڕەشیدی” یەکێک لە ئەندامانی ” ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوان ” و ” ژیواری پاوە” بووە .
چاوەڕوانی زانیاری زیاتربن