یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

بەپەلە:ناوی ١١ کەس لە  کوژراوانی ڕووداوی “شەقامی حسێنی”  شاری سنە ئاشکرا بوو

شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ، تانكرێكی بارهەڵگری نەوت لە شەقامی “دوکتور حسێنی” لەگەڵ ئۆتۆبوسێكی نەفەرهەڵگری شیرکەتی “گیتی سەیر” پێکدادراون و کارەساتێکی دڵتەزینی لێ کەوتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە تانكرە بارهەڵگری نەوت  و ئۆتۆبوسە نەفەرهەڵگرەکە ، ئاگریان تێ بەربووە و چەندین کەسیش لەم ڕووداوەدا سووتاون و گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” لە شاری سنە باس لەوە دەکات کە ڕێژەی کوژراوەکان ٢٧ کەس بووە کە   تەنیا ناوی ١١ کەس لەو کوژراوانەی بۆ ڕوون بووەتەوە کە بریتین لە :

  • پارسا ئەسڵانی
  • پەرڤیز زەمانی
  • پەیمان زەمانی
  • مەسعوود نەسیری
  • مینا سداقەت
  • سارا ئایینە
  • پارسا ئایینە
  • فۆئاد سەیفی
  • کامران مۆقبێل
  • فەرشاد مورادی
  • عەبدۆلحسێن تاهێر وەیسی “شۆفیری تانكری بارهەڵگری نەوت “

لە درێژەی ئەم باسەدا هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” ئاماژەی  کرد کە ،لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت  کە لە سەر ئەم  ڕووداوە   لە فەرمانداری شاری سنە  پێکهاتووە ، هەموو هەوڵی کاربەدەستانی ڕژیم ئەوە بووە کە تەرمەکان بە بێدەنگی ڕادەستی بنەماڵەی قوربانیان بکرێتەوە و ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بە بێدەنگی تەواوی بێت و لە پاشان پلان دابڕێژن تاکوو بتوانن بە هەموو هێزیانەوە بەر بە ناڕزایەتیەکانی  خەڵک بگرن و خەڵک سەرکووت بکەن.

هەر هەواڵ و زانیارییەکی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، لە ماڵپەڕ و فەیس بووکی “زاگرۆس پۆست “بڵاو دەکرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …