هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هێزەکانی ڕژیم ٤ هاووڵاتی خەڵکی باکووری کوردستانیان  دەستبەسەر کرد

 ئەمجارە کەلەمچەی هێزەکانی سەر بە ڕژیم کەوتە سەر دەستی چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان و لە لایەن هەنگی سنووری پارێزگای ورمێ،  ئەم ٤ کەسە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ گوازراونەتەوە.

شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ، چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی ” گلیشمی” لە باکووری کوردستان لە لایەن هەنگی سنووری پارێزگای ورمێ  لە ناوچەی سنووری ” ئەسندرە” دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ  گوازرانەتەوە.

شووناسی ئەم ٤ هاووڵاتییە کوردە ” ئادەم دەمیر”، ” ڕەشاد سوورن”، “حەبیب سوورت” و “بایرام سوورن” بڵاوبووەتەوە.

ماڵپەڕی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بەم بابەتە بڵاوی کردووەتەوە کە ، ئەم کەسانە شوان بوونە و ٩٠٠ سەر مەڕیشیان هەبووە کە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

هێشتا بە ڕوونی هۆکاری چۆنییەتی دەستبەسەر کرانی ئەم چوار کەسە باس نەکراوە.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …