خوێندەوانپێنج کەس لە بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵی ئەدەبی “خوێندەوان’ لە شاری ئیلام بە دوای دوو رۆژ لە دەست بەسەر کرانیان ڕەوانەی زیندانی “دیزڵ ئاوا” کراون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، پێنج کەس لە بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵی ئەدەبی “خویندەوان” ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ، لە ئیلام، بەدوای دەست بەسەرکرانیان لە لایەن هێزەکانی پاراستنی سەر بە ئیتلاعاتی سپا ،دەست بەسەر و بۆ زیندانی “دیزڵئاوا”ی کرماشان گوازراونەتەوە.
شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ، “موستەفا باقری ئاشنا”، خەڵکی ئەسەدئابادی هەمەدان، “سەید ئەردێشیر مووسەوی” خەڵکی کرماشان، “مێهدی ئازاد بەخت” خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان، ” بیژەن گراوند” خەڵکی کرماشان و “شەهریار تەهماسێبی” کە لە بەرپرسانی ئەم فیستیڤاڵە بوون ، هێزەکانی پاراستنی ئیتلاعاتی سەر بە سپا، هێرشیان بردووەتە ماڵیان و ناوبراوانیان دەست بەسەر کردووە.
شایانی باسە ئەم هێزانە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی فەرمی و یاسایی ئەم چالاکانەیان دەست بەسەر کردووە .