دەر کرانی دوو فەرمانبەری باڵوێزخانەی ڕژیمی ئێران لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی  وڵاتی هۆلەند

 

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ، دوو کەس لە فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی ڕژیمی ئێران، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی وڵاتی هۆلەندەوە دەرکران، بەڵام وردەکارییەکان لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی وڵاتی هۆڵەندەوە  سەبارەت بە چۆنییەتی دەرکرانیان نەدرکاوە.

هەواڵدەری ڕۆیترز، بڵاویکردووەتەوە کە، هەواڵی دەرکردنی ئەم دوو فەرمانبەرە لە باڵوێزخانەی ڕژیمی ئێران لە وڵاتی هۆلەند، لە لایەن سەرچاوەیەکی دەزگای ئیتلاعاتی ڕۆژئاوا لە ئورووپا و بەرپرسێکی پلە بەرزی دەوڵەتی ئورووپا پشتڕاست کراوەتەوە.

ئەگەری ئەوە لە ئاڕادایە کە ئەم دوو کەسە  لە پڵاندارێژیی بۆ هێرش کردن لە سەر کۆبوونەوەی ڕێکخراوی موجاهێدینی خەڵق کە ڕۆژی شەممە لە پاریس بەڕێوە چوو، دەستیان بووبێت و سەبارەت بەم بابەتەش دیپڵۆماتکارێکی ئێرانی لە باڵوێزخانەی ئێران لە ولاتی ئۆتریش ، بە تاوانی هاوکاری بۆ ئاڵۆزیخستن لە ڕێوڕەسمی ڕێکخراوی موجاهێدینی خەلق، لە لایەن دەوڵەتی ئۆتریشەوە دەستبەسەر کراوە.

بەرپرسانی ڕژیمی ئێران سەبارەت بە دەر کردنی ئەم دوو فەرمانبەرە  و دەستبەسەر کردنی ئەو دیپڵۆماتکارە ئێرانییە هەڵوێستیان گرتووە   و ڕایانگەیاندووە کە ، ” ئەم دەر کردن و دەستبەسەر کردنانە بە شێک لە پلانی دوژمنە بۆ زەربە لێدان لە ئێران “.

ڕژیمی ئێران بە هەموو شێوەیەک بۆ بەردەوامی دەسەڵاتی ڕەشی خۆی ئاڵۆزی لە وڵاتانی دنیادا دەخات و ئەمەش یەک نموونە لە کردەوەکانی ڕژیمی ئێران لە وڵاتانی ئورووپایی دایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …