پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

“جاوید ڕەحمان”،ڕاپۆڕتنێری نوێی ئێران لە شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی

شۆڕای مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی، یاسادانێکی پاکستانی_ بریتانیایی، وەک ڕاپۆڕتنێری نوێی ئێران لە شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی دانرا.

“جاوید ڕەحمان”، تەمەن ٥١ ساڵ، لە دایک بووی شاری “فەیسەڵ ئاباد”ی پاکستانە و بڕوانامەی دوکتورای یاسای نێونەتەوەیی هەیە و شارومەندی وڵاتی بریتانیاشە کە لە بواری ئازادی ئایینی، یاساکانی جیهانی مافی مرۆڤ و یاسای ئیسلامی، زانیاری هەیە و پێشتریش مامۆستای زانکۆی “برۆیل”ی لەندەن بووە.

“جاوید ڕەحمان”، جێگری “ئەسما جەهانگیر” ە کە بە دوای گیان لە دەست دانی لە ناکاو و کوتوپڕی “ئەسما جەهانگیر”، ئێستا ئەم بەرپرسایەتییەی بە ئەستۆ گرتووە.

ڕژیمی ئێران بە هیچکام لە دوو ڕاپۆڕتنێرە پێشووەکانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی، ئیزنی هاتنیان بە ئێران بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران نەداوە ، هەر بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە ئیزن بە “جاوید ڕەحمان” لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە نەدڕیت.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ  بڵاویان کردووەتەوە کە ڕژیمی ئێران بە زەبر و گوشارخستن بۆ سەر ڕۆژنامەوانان، زیندانی کردنی خەڵک، ئەشکەنجە ، نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین و…هتد هەموو یاسایەکی نێودەوڵەتی خستووە ژێر پێ و  ” ئەسما جەهانگیر” یش، پێش گیان لە دەست دانی، بارودۆخی مافی مرۆڤی لە ئێران مەترسیدار ڕاگەیاند بوو و ئێستاش ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ چاوەڕوانە کە بزانێت “جاوید رەحمان” چەندە دەتوانیت مڵمڵانێ بکات لەگەل پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕژیمی ئێراندا .

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …