پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

هاووڵاتییەکی کوردی خۆراسانی، سێ مانگ زیندانی بەسەر دا سەپا

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری “شیروان” سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور، سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، “نوور محەمەد ئەفشار نادری”، خەڵکی شاری “شیروان”، پێشتر یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو بەڵام لە دادگای پێداچوونەوە حوکمی یەک ساڵ زیندانی بۆ سێ مانگ زیندان کەم کراوەتەوە و بۆ تێپەڕ کردنی حوکمەکەی ، بۆزیندانی بۆجنوورد گوازراوەتەوە.

ئەم زیندانییە کوردەی خەڵکی شاری خۆراسان، لە ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٧، لە لایەن هێزەکانی سەر بە وەزاڕەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بە دوای ١٠ ڕۆژ، لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان بۆ زیندانی بۆجنوورد گوازراوەتەوە.

ناوبراو بە تۆمەتی ” هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و تێکدانی بیروڕای گشتی”،لە لایەن دادگای شۆڕشی بۆجنوورد یەک‌ساڵ زیندانی بۆ برایەوە بەڵام لە دادگای پێداچوونەوەدا یەک ساڵ زیندانی “نوور محەمەد ئەفشار نادری” بۆ سێ مانگ زیندان کەم کراوەتەوە.

“نوور محەمەد ئەفشار نادری”، تەمەن ٥٥ ساڵانە و تووشی نەخۆشینی جەرگە و بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامی “Kom Mûzîk”بووە کە بە دوای دەستبەسەر کرانی چالاکی ئەم کانالە ڕاگیرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …