چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

بەردەوامی ئاگرگرتنی ژینگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی پووشپەڕی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێز لەناوچەی کانی زەرد و بەنەژاژی شاری بانە هاتە ئاراوە کە بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە کوژێندرایەوە.

لەهەمان ڕۆژدا ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاوی دیکە لەناوچەی سەقز ئاوایی ئاڵتوون هاتە ئاراوە و تا ڕۆژی پێنج شەممە پێشی پێنەگیراوە و ڕووبەرێکی زۆری لە ژینگە و لەوەڕگەکانی ئەو ناوچەیەی سوتاندووە.

جێگەی باسە دەست وپێوەندییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران وەکوو هەموو دەم سرووشتی کوردستان ئاگر تێبەردەدەن وزۆرینەی دارستان ولەوەڕگەکانی کوردستان لەلایەن ئەم کەسانەوە کە زۆرتر سەربە سپای پاسدارانی ڕژیمن دەکرێتە ئامانج و دەسوتێنرێن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …