دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەک لە لایەن ئیتلاعاتی شاری ورمێ

 برای زیندانییەکی سیاسی کورد مەحکووم بە ئێعدام بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازرایەوە.

هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی فەرهاد عەبدۆڵاپوور، برای هیدایەت عەبدۆڵاپوور زیندانی سیاسی کورد مەحکوم بە ئیعدام بۆ لێپرسینەوە ڕإەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست:بنەماڵەی عەبدۆڵاپوور بەردەوام لە ژێر هڕەشە و گوشاری ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمدان و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە چارە نووسی کوڕەکەیان هیچ زانیاریەکیان نییە.

ڕۆژی دووشەممە ١١ی پووشپەڕ دایکی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانیی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، سەردانی فەرمانداری شاری شنۆی کرد و خوازیاری ڕوونبوونەوەی چارەنووسی کوڕەکەی  کرد .

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ٩ی پووشپەڕ، فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، برای هیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەستبەسەر کرا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …