چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

“محەمەد ئەمین عەبدۆڵڵاهی”، لە چارەسەری پزشکی بێبەری کرا

 

بەرپرسانی زیندانی شاری بیرجەند، “محەمەد ئەمین عەبدۆڵڵاهی”یان لە چارەسەری پزشکی ، بێبەری کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە ، کە  بەهۆی ئەشکەنجەوە تووشی چەندین جۆر نەخۆشین بووە و ئێش و ئازارێکی زۆری  بەسەردا زاڵ بووە، بەرپرسانی زیندانی بیرجەند، لە چارەسەری پزشکی ناوبراو لە دەرەوەی زیندان خۆ دەبوێرن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو ڕایگەیاند کە؛ ” بەرپرسانی زیندانی بیرجەند، داواکاری محەمەد ئەمین”یان سەبارەت بە چارەسەری پزشکی لە دەرەوەی زیندان ڕەت کردووەتەوە و سەڕەڕای بێبەری‌بوونی لە چارەسەری پزشکی ، لە مافی ئازادی ڕەواش بێبەری کراوە”.

شایانی باسە “محەمەد ئەمین عەبدۆڵڵاهی”، مانگی ڕابردوو ، واتە جۆزەردان، لە کاتی “مەرەخەسی دەرمانی” لە شاری بۆکان، لە لایەن ‌هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی بیرجەند گوازراوەتەوە.

ئەم زیندانییە کوردە لە پائیزی ساڵی ٨٤دا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ڕۆژهەلاتییەکان، ١٨ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوەی بۆ زیندانی تەبەس مەحکووم کراوە.

جیگای ئاماژەیە ناوبراو پاڵپشتی خۆی لەهەمبەر پێشگرتن بە ئێعدامی  “ڕامین حسین پەناهی” ڕاگەیاندبوو و داوای کردبوو کە پێش بە ئێعدامی ڕامین بگیرێت.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …