ناڕەزایەتی  هەواڵنێرانی بێ‌سنوور سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی “شارۆمەند هەواڵنێر” لە ئێران

 

هەواڵنێرانی بێ‌ سنوور، ئەو کەسانەی کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیان لە هەمبەر گرانی و دابەزینی ئاستی بەهای پارەی ئێران لە تاران ناڕزایەتیان دەربڕیبوو، لە ڕاپۆرتێکدا دەستبەسەرکرانیان  مەحکووم کردووە.

بەپێی هەواڵەکان، ئەو کەسانەی کە بە “شارۆمەند هەواڵنێر” ( شهروند خبرنگار) ناوبانگیان هەیە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی ئاڵۆزییەکانی تاران و چەند شاری دیکەی ئێران لەهەمبەر گرانی و دابەزینی ئاستی بەهات پارەی ئێرانی ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو و  دەستبەسەر کراون ، هەواڵنێرانی بێ‌سنوور دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندانەی مەحکووم کردووە.

هەواڵنێرانی بێ سنوور سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتیانە بڵاویان کردووەتەوە کە؛ ” ئەم بەشە لە خەڵک کە بە ناوی “شارۆمەند هەواڵنێر” دەناسرێن، بۆ ئەوەی کە دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو ببێتەوە، وێنە و فیلم دەگرن و هەر بەم هۆیەشەوە دەکەونە بەر هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم و دەستبەسەریان دەکەن”.

“محەمەد حسێن حەیدەری” و “هێنگامە شەهیدی”، دوو کەس لەو شارۆمەندە هەواڵنێرانن کە لە کاتی گرتنی فیلم لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمەوە دەست بەسەر کراون.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا خەڵک بۆ دەڕبڕینی نارەزایەتییەکانیان و گەیاندنی دەنگی  ناڕەزایەتی خۆیان بۆ دەرەوەی مەرزەکانی ئێران و بڵاو بوونەوەی ناڕەزایەتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەر تاکێک لە ئێران وەک هەواڵنێرێک تەنیا بە گرتنی وێنە یان فیلم و بڵاوکردنی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دەرەوەی مەرزەکانی ئێران، هەواڵی بارودۆخی ئێران بە هەموو دنیا و ماڵپەڕەکان دەگەیەنن و ڕژیمیش بۆ پێشگرتن بە چالاکی خەڵک وەک هەواڵنێر، دەستبەسەریان دەکەن .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …