دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

زیندانییەکی سیاسی کورد پالپشتی خۆی لە رامین حسێن پەناهی دەربڕی

“محەمەد ئەمین عەبدۆڵڵاهی” زیندانی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ناوەندی شاری بیرچەند، لە پەیامێکدا خوازیاری هەلوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی ڕامین حسین پەناهی کرد.

بەپێی هەواڵی گەێشتوو بەماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، “محەمەد ئەمین عەبدۆڵڵاهی” زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری بیرجەند، لە پەیامێکدا  ڕووی لە خەڵکی ئێران و کوردستان، ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و شۆڕای مافی مرۆڤ و ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ،خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی “ڕامین حسێن پەناهی”، زیندانی سیاسی کوردی بە تووندی مەحکووم کرد پاڵپشتی خۆی لە هەمبەر ڕزگار بوونی ڕامینی دەربڕی.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامەدا هاتووە: “هەتا ئەمڕۆ سەدان زیندانی سیاسی کورد وەک “حەبیبوڵلا گوڵپەری‌پوور، حەسێن خزری، مەنسوور ئاڕوەند، محەممەد عەبدوڵلاهی، عەلی ئەفشاری، حەبیبوڵلا ئەفشاری و شێرکۆ معارفی و …. هتد و  ئێعدامی چالاکانی مەدەنیی کورد لە کوردستان لە کاتێکدا ڕوو دەدا کە ڕژیمی ئێران ئیدعا دەکات کە نەتەوەکانی ئێران بەبێ هیچ جیاوازییەک و هەڵاواردنێک لە ژێر سێبەری ئاڵای کۆماری ئیسلامی ژیان دەکەن”.

جێگای باسە ئەم زیندانە سیاسییە کوردە، پائیزی ساڵی ٨٤ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان”  ١٨ ساڵ زیندانی تەعزیری  بەسەردا سەپاوە و  بە دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەبەس مەحکووم کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …