ناڕەزایەتی کڕیکارانی برۆجیردی بۆ وەداکەوتنی مووچەکانیان

کڕیکارانی شارەوانی شاری بروجیرد سەر بە پارێزگاری لورستان، لە هەمبەر ٦مانگ وەدواکەوتنی مووچەیان نارزایەتیان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆڕتێک کە لە لایەن هەواڵنیری “زاگرۆس پۆست” لە شاری بروجێرد بڵاوبووەتەوە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا کرێکارانی زەحمەتکێشی شارەوانی برووجێرد سەبارەت بە وەدواکەوتنی مووچەیان لە بەرانبەر شۆڕای شار دەستیان دایە کۆبوونەوە و ناڕزایەتی خۆیان بەم شێوە دەربڕی.

یەکێک لە کرێکارانی شارەوانی برووجێرد بە هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست’ ڕایگەیاند کە؛ ” بە ماوەی ٩مانگە هیچ مووچەیەکەم پێ نەدراوە و تەنیا شەرمەزاریم لای بنەماڵەم پێ ماوەتەوە و چەند مانگە هیچ پارەیەکم پێ نەدراوە کە پێداویستیەکانی ژن و مندالمی پێ دابین بکەم و لەم ماوەدا چومەتە ژێر قەرزێکی لە ڕادەبەدەر و تەنانەت ئیدی توانای دابین کردنی نانێکی خاڵیشم بۆ هێنانە سەر سفرەی ژن و مندالم نەماوە”.

کڕیکاران یەکێک لە بنەماکانی ئابووری یەک ولاتە و ڕۆڵێکی گرینگان بەسەر شانەوەیە، بەڵام لە ڕژیمی ئێران هیچ یاسایەک بۆ پاڵپشتی ئەم چینە زەحمەتکێشە لە کۆمەڵگادا بەرچاو نەگیراوە و تەنانەت بەرپرسان لە دانی مووچەکانیشیان خۆ دەبوێرن .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …