پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2024

کچێکی تەمەن ١٨ساڵ لە سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کچیکی تەمەن ١٨سالی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەوالی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، لە رۆژانی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ١٨ساڵان کە خەڵکی شاری سەردەشتە، بەهۆی کێشەی بنەمەڵەییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” لە شاری سەردەشت ، شووناسی ئەم کچە ١٨ساڵانەی “نادیا خدر پوور” کچی “عەلی” راگەیاندووە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە سەدا ٣١ی خۆکووژیەکان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە و تەنیا لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ ٢١ بابەتی خۆکووژی لە کوردستان تۆمار کراوە کە ٩ بابەت  لە نێوان ژناندا سەری هەڵداوە و ١٢ بابەتیش  لە نێوان پیاواندا بووە کە زۆرترین ڕێژەی ئەم خۆکوژییانە لە پارێزگای سنە بە ٦ کەس و ئیلام و کرماشانیش بە یەکی ٢ کەس تۆمار کراوە.

بێکاری، نەبوونی داهاتێکی ڕوون، بێ هیوایی، کێشەی ئابووری، نەخۆشی دەروونی و هتد…. یەکێک لە هۆکارەکانی خۆکوژی لە نێوان خەڵکی ئێران بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ئەم بابەتە ئێستا وەکوو کێشەی کۆمەڵایەتیی لێ هاتووە کە کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران بۆ چارەسەری ئەم کارەساتە کۆمەڵایەتییە هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …