ڕژیمی ئێران لە سەر داوای روسیا سنوری ئیسراییلی بەجێهێشت

ڕێکخراوی چاودێڕی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند، ئێران حیزبوڵای لۆبنان و ملیشیا نیزامیەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران، لە بەرزاییەکانی جەولان لە سنووری ئیسراییل دوور کەوتنەوە.

بە وتەی نیۆزویک، چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاندووە، هێزە نیزامیەکانی ئێران و ملیشیاکان ٤٠ کیلۆمەتر لە سنوری سوریا دوور بوونەتەوە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەو هەوڵە بە داواکاری روسیا لە ئێران بوە کە لە دوایی دانوستانی نێوان ئیسراییل و روسیا بەڕێو چووە.

پێشتر لە هەواڵەکاندا هاتەبوو کە چەند بەرپرسی حکومەتی رووسیا چوونەتە ئیسراییل و لە بارەی داهاتووی سووریا و دوور کردنەوەی هێزەکانی ئێران لە باشووری سووریا و سنووری ئیسراییل ودانوستانیان بووە.

سەرە ڕای ئەمانەش سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل ڕایگەیاند، هێرش دەکاتە سەر تەواوی بنکە سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران لە سووریا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …