چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سنە.. لاوێکی کورد بەر لێدان وسوکایەتی پاسدارانی رژیم دەکەوێت

ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی جۆزەردان هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم لە ئاوایی “شیان” سەر بە ناوچەی ژاوەرووی شاری سنە هێرشیان کردوە سەر لاوێکی ئەو ئاواییە بە ناوی ئازاد سەعدۆڵاهی و بە تۆندی لیانداوە.

دێهیاری ئاوایی شیان بەو کردەوەی سپای پاسداران ناڕەزایەتی نیشان داوە و سپای پاسداران لە وڵامی دژکردەوەی دێهیاری ئەو گوندە،بە هەڕەشەوە ڕایانگەیاندووە: دەتوانین هەموو کارێک بکەین.

لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی ئەو لاوە کوردە، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، شەپۆلێک لە نارەزایەتیی خەڵکی گوندی شیانی لێ کەوتووتەوە.

هێزی سپای پاسدارانی ڕژیم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لە هەوڵی ئەودا بووە کە بە میلیتاریزە کردنی کوردستان، تۆقاندن و دڵەڕاوکێ دروست کردن لە نێوان  خەڵکدا جێگە و پێگەی خۆی بکاتەوە و خەڵکیش پەیڕەوی لە بڕیارەکانی ئەوان بن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …