نوێنەری کرماشان سەبارەت بە بارودۆخی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ڕەخنەی گرت

“فەرهاد تەجری”، نوێنەری شاری “قەسری شیرین” و “سەرپێڵی زەهاو” و “گیلانغیرب” لە مەجلیسی ڕژیمی ئێران سەبارەت بە کەمتەرخەمی بەرپرسان لە هەمبەر بارودۆخی بوومەلەرزە لێدراوانی ئەم ناوچەیە ڕایگەیاند کە؛ ” نوێنەرانی پارێزگای کرماشان سەبارەت بە بارودۆخی خراپی ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان بەرەنگار دەبنەوە”.

ناوبراو هەروەها وتی کە؛ “زۆربەی هەرە زۆری ئەم ناوچانە نەکەوتوونەتە بە خزمەتگوزاری ئابووری و خەڵکی کرماشانیش ئەم کەمتەرخەمیانەی بەرپرسان لە بیر ناکەن”.

ئەم کەمتەرخەمییانەی ڕژیمی ئێران لە کاتێکدایە کە بۆ دابین کردنی کەرەستەی شەر بۆ میلیشیاکانی یەمەن و ئاژاوەگێڕیەکانیان لە وڵاتانی دراوسێ وەک سووریە و عێراق و وڵاتانی ئافریقایی و پاڵپشتی لە حیزبۆڵڵای لوبنان و پەرەپێدان بە بیڕوباوەڕی پوچی شێعەگەرایی، لە هیچ شتێک لە باری ئابووریەوە کۆتایی ناکات و ساڵانە بە میلیارد دۆلار بۆ ئاژاوەگێڕییەکانی بووجە دابین دەکات، بەڵام بۆ سەروسامان بۆ ناوچەی کرماشان بە دوای چەند مانگ لە کارەساتێک کە بەسەر خەڵکی ئەو پارێزگا کورد نشینەدا هاتووە، گوێ خۆیان لێ خەواندووە و زۆر بە کە تەرخەمی لەم بابەتە گوزەراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …