پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:پێنج هەزار کەس لە ناڕازیانی ڕژیمی ئێران، لە نێو گرتووخانەکانی ڕژیمدان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەزاران کەس لە ئێران دەستبەسەر و لە نێو گرتووخانەکانی ڕژیمی ئێراندا بوونیان هەیە و گەندەڵی ماڵی بە تەواوی تەشکیلاتی حکومەتی ڕژیمی گرتۆتەوە.

هەروەها ماییک پمپێۆ لە ماڵپەڕی تۆیتری خۆی  بڵاوی کردووەتەو کە هەزاران کەس لە ناڕازیان وژنانی ناڕازی بە حیجابی زۆرە ملێ، دەروێشە گونابادییەکان و چالاکانی ژینگە و چالاکانی مافی کەمینە ئایینیەکان لە نێو گرتووخانەکانی ڕژیمی ئێران بوونیان هەیە و گەندەڵی ماڵی لە نێو بەرپرسانی ڕژیم بووەتە هۆی هەژاری و دەستکورتی و خراپی باری ئابووری بنەماڵەکان لە ئێراندا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا دەڵێت:ڕژیمی ئێران، سپای پاسداران،حیزبوڵای لوبنان،بزوتنەوەی حەماسی دەوڵەمەند کردووە و سەروەت و سامانی ئەو ڵاتەی(ئێران)بۆ بۆ پەرەپێدان بە تیرۆریست و دەستێوەردان لەو وڵاتانە(سووریا،لۆبنان،یەمەن،فەلەستین)تەرخان کردووە،ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بنە ماڵە ئێرانییەکان بە شەو و بە ڕۆژدا بۆ بەدەست هێنانی بژیوی ژیانی خۆیان لە ڕەنج و زەحمەتێکی زۆردا ژیان بە سەر دەبەن.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …