چالاکێکی کورد لە خوراسان دەست بەسەر کرا

یەکێک لە چالاکانیی کۆلتووری(فەرهەنگی)کوردیی خەڵکی خوراسانی باکوور، بە تاوانی چالاکی فەرهەنگی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەست بەسەر کراوە و زیندانی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی هەواڵێک کە بۆ ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سەرەتاکانی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی باکووری خوراسان، بەناوی”نوور محەمەد ئەفشار” ناسراو بە “ئەردەلان” تەمەن ٥٥ ساڵان و خەڵکی “شیروان” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە دوای دەست بەسەر کرانی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردان ، لە لایەن دادگای شۆڕشی (ئینقلاب) بۆجنوورد، بە تاوانگەلێک وەکوو” شێواندنی بیروڕای گشتی و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان و هاتووچۆ بۆ کوردستان، یەک ساڵ زیندانیی تەعزیری بەسەردا سەپاوە.

ئەم چالاکە فەرهەنگییە کوردەی خەڵکیی خوراسانی باکوور، ئێستاکانێ لە زیندانی ناوەندیی بجنوورد بۆ ماوەی یەک سال زیندانی کراوە .

ئەم چالاکە فەرهەنگییە، بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامی (Kom Muzîk) بووە و تەنیا مۆسیقا و کلیپ و گۆرانییە کوردییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانی لە کاناڵەکەی خۆی بڵاو کردووەتەوە و زیاتر لە ٤٠٠٠ هەزار نەفەریش پەیوەندیان بە کاناڵەکەیەوە بووە.

ئەردەلان، جەرگی توشی نەخۆشینە و مەترسی ئەوەی لە سەرە کە بارودۆخی سڵامەتیی ناوبراو لەوەی کە هەیە خرابتر بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …